ڤیدیۆ.. گروپێكی چەكداری كوردی شەڕ لەدژی یەپەگە رادەگەیەنن
گروپێكی چەكداری كورد بە ئاڵای هەرێمی كوردستانەوە شەڕ دژی شەڕڤانانی یەپەگەیان راگەیاند. میدیاكانی پەكەكەش دەڵێن پارتی دەستی هەیە لەدروستكردنی ئەو گروپەدا.
گروپێكی چەكدار بەناوی بەناوی كەتیبەكانی شۆڕشگێرانی كورد (كتایب پوار الكرد) لە ڤیدیۆیەكدا كە لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاویانكردووەتەوە بەئاڵای هەرێمی كوردستان و بە ئاڵای سوریاوە و بەدەم وتنەوەی اللەواكبر وە شەڕی دژی شەرڤانانی یەپەگە لە عفرین رادەگەیەنن.
ئەو گروپە بە زمانی كوردی و عەرەبی پەیامەكەیان رادەگەیەنن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە شەڕی شەرڤانان و هێزەكانی رژێمی سوریا دەكەن.
بەپێێ هەواڵێكی ئاژانسی هاواری رۆژئاوای كوردستان لە دروستكردنی ئەو گروپەدا دەستی پارتی و ئیتلافی سوریا هەیە.
راگەیاندنی دروست بوونی ئەو گروپە چەكدارە لەكاتێكدایە لەدوو رۆژی رابردوودا سەرۆكی ئیتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەردانی هەولێری كردوو لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵی رووداوی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد داوایان لە چەكدارەكانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا كردووە بچنە ناوچەی ئەعزازی نزیك كانتۆنی رۆژئاوای كوردستان.
بەپێی ئاژانسی هاوار ئەو گروپە ئاڵای هەرێمی كوردستان و سوپای ئازادیان لە لۆگۆكەیاندا بەكارهێناوەو رایانگەیاندووە لە عفرین شەڕی یەپەگە دەكەن.
PM:02:41:01/06/2016