ئەمرۆ لەدوو قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری منبیج دەستی پێكرد‌و بەرپرسێكی ئەمەریكیش دەڵێت: هاوپەیمانی عەرەبی سوری سەرپەرشتی گرتنەوەی منبیج دەكات نەك یەپەگە.
ئۆپه‌راسیۆنه‌که ئه‌مرۆ به‌ره‌و رزگارکردنی شاری منبیج ده‌ستی پێ‌کرد و قۆڵی یه‌که‌م له باشوری به‌نداوی تشرین و قۆڵی دووه‌میش له باکووری رۆژئاوای به‌نداوی تشرین ده‌ستیپێکردووه. له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاری منبیج ، چوار گروپی سه‌ربازی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌که بونه و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه‌ش خه‌ڵکی شاری منبیجن.
شه‌ڕڤانان رایده‌گه‌یه‌نن که له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا مژده‌ی ئازادکردنی شاری منبیج راده‌گه‌یه‌نن و یه‌کێک له شه‌رڤانان که خه‌ڵکی شاری منبیجه و ناوی جاسم سه‌لومه، ده‌ڵێت:" ئه‌مرۆ زۆر دڵخۆشم که به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌بوومه و شاره‌که‌م له چه‌ته‌کانی داعش پاکده‌کرێته‌وه ، بانگه‌وازی له گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له منبیج چاوه‌ڕوانی مژده‌ی ئازادکردن بن."
شه‌ڕڤانان له‌ئێستادا به‌ره‌و گرده ستراتیجیه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی مسته‌فا حه‌مید ده‌چن و چه‌ته‌کانی داعش له‌گونده‌که‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن به تۆپ و هاوه‌ن رێگه به پێشره‌وی شه‌ڕڤانان بگرن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕڤانان به‌چه‌کی قورس بنکه و باره‌گاکانی چه‌ته‌کانی داعش تۆپباران ده‌که‌ن.
شه‌ڕڤانان تائێستا له قۆڵه‌وه له‌پێشره‌ویدان و له‌قۆڵی یه‌که‌میشه‌وه 10 کم پێشره‌ویان کردووه. هه‌روه‌ها گوندی حه‌لول ، تلهێرش و سیکوای گه‌مارۆ دراون .
هاوكات بەرپرسێكی فەرماندەیی ناوەندی سەر بە هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنێك بەمەبەستی رزگاركردنی شاری مونبیچ لە باكووری سوریا كە لە ژێر دەستی داعشدایە، بەڕێوەدەچێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە هاوپەیمانی عەرەبی سوری سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مونبیچ دەكات، نەك یەپەگە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریكا لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا رۆڵی یەپەگە لە كۆنترۆڵكرنەوی مونبیچ چییە؟ وتی: "یەپەگە تەنها رۆڵێكی سنورداری هەیە لەو ئۆپەراسیۆنەدا. ئەوانەی دەچنە نێو ئەو شارە هێزەكانی یەپەگە نین، ئەوان تەنها هاوكاری ئۆپەراسیۆنەكەن".