پەرلەمانتارێک رەخنەی توند لە ئاسایشی هەولێر دەگرێت
پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان سۆران عومەر وەڵامی بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەداتەوەو دەڵێت : دۆسێتان لەسەرە كە خەڵك بەئەشكەنجەو هەڕەشەی ناموس دانپیانانی لێ وەرگیراوە.
سۆران عومەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەكەناڵی كوردستان 24ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هاوشێوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردوە گوایە ئەو داواكراوە لەداگا بەبێ ئەوەی بەڵگەیەك بۆ قسەكانی بخاتە ڕوو.
سۆران عومەر روونی دەكاتەوە، 2 ساڵە پێشێلكاری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەخاتە ڕوو بەبەڵگەوە كە لەلیژنەی مافەكانی مرۆڤ پارێزراوە.
ئەو پەرلەمانتارە رووبە بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەڵێت: ئێوە خەڵكتان لایە تیرۆریستە، 12 ساڵە دەستگیرتان كردووە نەتانداوە بەدادگا! ئەوكاتەی لەپەرلەمان پرسیم چۆن 12 ساڵ كەسێك دەستگیردەكرێ بەبێ ئەوەی ببرێت بۆ دادگا وتت یاسایەك نیە پێی دادگایی بكرێ.
ئاشكراشی دەكات ئاسایشی هەولێر چەندین دۆسێیان لەسەرە كە خەڵك بەئەشكەنجەو هەڕەشەی ناموس دانپیانانی لێ وەرگیراوە، چەندین بڕیاری دادگایان جێبەجێ نەكردووە.
سۆران عومەر دەشڵێت: ئەوەی پێویستە ببرێتە دادگا پێشێلكارانە نەك داكۆكیكاران لەمافەكانی مرۆڤ.
PM:01:32:02/06/2016