پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشكاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا بەڵام هێرشەكەیان بە توند تێكشا. لەو شەڕەدا فەرماندەیەكی زێرەڤانی شەهید بوو.

بەپێی سەرچاوەیەك لە میحوەری خازر كاتژمێر 3 و 30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە  میحوەرەكانی وەردەك، خازر و حەسەن شام.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی ئەو پەلامارانەی داوەتەوە و زیانێكی زۆری پێگەیاندوون.

لە ئەنجامی شەڕی وەردەك ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە ناوی عەقید سەربەست مەنتك كە بەرپرسی جموجۆڵی هێزی پێشمەرگە لە سوپای پێنجی زێرەڤانی بوو شەهید بووە و 7 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.






PM:12:17:03/06/2016