دوا زانیاریی لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان

تا ئێستاش یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لە هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە‌و بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ‌و وەزارەتی ئەوقاف لەمبارەوە كۆببنەوە.

سەبارەت بە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، بڕیاروایە سبەینێ یەكشەممە (5/6/2016) لیژنەی باڵای بینینی مانگ و وەزارەتی ئەوقاف كۆببنەوە و هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند تیمێكی تایبەت بە چاودێریكردنی مانگ بكەن، كە لە شاخی گڵەزەردە لە سلێمانی چاودێری دەركەوتنی مانگ دەكەن.

وتیشی: "ئەگەر سبەی ئێوارە مانگ ببینرێت، ئەوا رۆژی دووشەممە (6/6) یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ئەگەر نەشبینرا، ئەوا دەكەوێتە رۆژی دواتر".




PM:12:34:04/06/2016