بەرپرسێكی گۆڕان دەبێتە پارتی
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە شارۆچكەی دوكان وازی لە حزبەكەی هێناوەو پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردوە.
ساڵح مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێڕوانی دوكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی (كوردستان 24)ی نزیك لە پارتی وتی: "وەك باژێڕوان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستم لەكاركردن لەو حزبەكە كێشاوەتەوە و پەیوەندیم بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردوە".
هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی رونكردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی ناوخۆیی گۆڕان و ئەو دۆخە سیاسییەوە هەیە، كە لە هەرێمی كوردستاندا هاتۆتەئاراوە، ئامادەش نەبوە رونكردنەوەی زیاتر بدات.
PM:12:48:05/06/2016