گۆڕان ناوی ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكەی لەگەڵ یەكێتی دیاریكرد

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، شه‌ش ئه‌ندامی‌ خۆی‌ بۆ لیژنە هاوبه‌شەكەی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان دستنیشان كرد.

ئه‌ندامه‌كان بریتین له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حموود، ساماڵ عه‌بدوڵڵا و ئیسماعیل نامیق.

دوێنێ مەكتەب سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەی خۆیدا ئەندامانی خۆی بۆ لیژنە هاوبەشەكە دیاریكرد هەریەك لە: هێرۆ ئیبراهیم، بەرهەم ساڵح، حاكم قادر‌و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وەك ئەندامانی یەكێتی بۆ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان دەستنیشان كران.



PM:12:56:08/06/2016