وێنە.. تەقینەوەیەك لە مێردین لە باکوری کوردستان روویدا

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە شاری مێردین لەباكوری كوردستان ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەرەم بنكەیەیك پۆلیس ئەو شارە تەقییەوە كە بەهۆیەوە 20 كەس برینداربون.

بەپێی زانیارییەكان سەرجەم بریندارەكان لەهێزەكانی پۆلیسن.

میدیاکانی تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە دوای تەقینەوەکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا ڕوویداوە.









PM:01:09:08/06/2016