زەكات و سەرفیترەی ئەمساڵ دیاری كرا

لیژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی ئەندازەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی بۆ ئەمساڵ دیاری كرد.


دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ نرخی زێڕ و گەنم و (قوتی غالب)، لیژنەی باڵای فەتوای كوردستان بڕیاری دا كە:


یەكەم: ئەندازەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك سێ هەزار دینارە.


دووەم: ئەندازەی فیدیەی بەڕۆژوونەبوون بۆ هەر رۆژێك سێ هەزار دینارە.


سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكاتی تێدا واجبە چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارە، واتە: هەر كەسێك چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناری هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك، 25 هەزار دیناری بە زەكات بدرێت.




PM:02:26:09/06/2016