گۆڕان: جەعفەر ئیمنكی كاری پەرلەمانتاران كۆتوبەند دەكات
پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێت جه‌عفه‌ری ئیمینكی، كاری په‌رله‌مانتاران كۆتوبه‌ند ده‌كات‌و ڕێگه نادات په‌رله‌مانتاران ڕاسته‌وخۆ سكاڵاكانیان بده‌نه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە میدیای حیزبەكەی ڕاگه‌یاند: جه‌عفه‌ر ئیمینیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بڕیاری داوه په‌رله‌مانتاران هیچ سكاڵایه‌ك ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سكاڵاكانیان ئاراسته بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وتیشی "ئه‌و بڕیاره‌ی ئیمینیكی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاره‌زووی خۆی چاودێریی ئه‌و ساكاڵایانه بكات و سانسۆریان بخاته سه‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 27 سكالای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی دیارنه‌مانی پاره‌و گه‌نده‌ڵی له كه‌یسی گرێبه‌سته‌كان و ناشه‌فافی داهاتی نه‌وت تۆمار كراون، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سكاڵاكانی ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه.
PM:03:40:09/06/2016