فەرەنسا بنكەی سەربازیی لە كۆبانێ دەكاتەوە

رۆژنامەنوسێكی كوردی رۆژئاوا ئاشكرایدەكات فەرەنسا بە نیازە بنكەیەكی سەربازیی لە شاری كۆبانێ بكاتەوە.

شاهین عومەر، بە ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ئێرانی راگەیاندوە پاش ئەمەریكییەكان لە ئێستادا فەرەنسییەكان سەرقاڵی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیین لەشاری كۆبانێ.

بەوتەی ئەو رۆژنامەنوسە، هێزە ئەمنی‌و زانیارییەكانی فەرەنسا، ئەمەریكا‌و بەریتانیا لەئێستادا لەشاری منبەج هاوكاری كورد دەكات بۆ گرتنەوەی ئەو شارە.

لەئێستادا شاری منبەج لەگەمارۆی شەڕڤاناندایە‌و چاوەڕان دەكرێت بەم زووانە رزگار بكرێت.




PM:09:22:11/06/2016