باوکی رۆزێرین: کچەکەم بێ کەرامەتی قبوڵ نەکرد، بۆیە بەرخودانی هەڵبژارد

رۆزێرین...یەک لە شەهیدەکانی بەرخودانی ئامەد دوای پێنج مانگ بەخاک دەسپێردرێت.

دوای تێپەڕینی پێنج مانگ بەسەر شەهیدبوونی رۆژی 8 ی حوزەیران ئینجا حکومەتی ئاکپارتی تەرمی رۆزێرینی تەمەن 17 ساڵانی دایەوە بە دایک و باوکی.

رۆزێرین ئەو کچە کوردە تەمەن 17 ساڵانەیەی کە لە 8 کانوونی دووەم لە ناوچەی سوری ئامەد بە گولەی هێزە ئەمنیەکانی رژێمی تورکیا کوژراو دواتر بۆ چەندین رۆژ تەرمەکەی لە ناوچەی سور لەسەر شەقام کەوتبوو، هێزە ئەمنییەکان رێگەیان بە کەس و کاری نەدەدا تەرمەکەی ببنەوە.

وەک میدیاکانی نزیک پەکەکە ئاماژەی بۆ دەکەن رۆژی 8 ی ئەم مانگە تەرمەکەیان دایەوە بە کەس و کاری کە لەرێگەی پشکنینی DNA ناسرایەوە. رۆزێرین خوێندکاری ئامادەیی بوو، هەروەها فۆتۆگرافەر بوو، بە کامێراکەی بەشداری بەرخودانی خۆسەری ئامەدی کرد. بەڵام لە 48 ەمین رۆژی بەرخودان لەو کاتەی کە تەنیا کامێرا و کتێب و دەفتەرو قەڵەمی پێدەبێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکەوە کوژرا.

رۆژی 8 ئەم مانگە لە رێورەسمێکی جەماوەری فراوان تەرمی رۆزێرین لە پاڵ چیای پیران لە گوندەکەی خۆی بە خاک سپێردرا. لەسەر گۆڕەکەی کامێرای فۆتۆکەیان بەجێهێشت.




AM:01:25:12/06/2016