ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەفعەت عەبدوڵا رایگەیاند" رێککەوتنی ستراتیژی لەسەرزی واقع بوونی نەماوە".
رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەند دەڵێت" هەر ڕێكەوتنێك كە برگەو خاڵەكانی جێبەجێنەكرێت، وەك ئەوە وایە هەڵوەشابێتەوە، لەسەرەتاشەوە من ئەم بۆچوونەم هەبووەو ڕێكەوتنی ستراتیژیش وەك خۆی جێبەجێنەكراوە كەواتە ڕێكەوتنەكە لەسەرزی واقع بوونی نەماوە".
ناوبراو لە گرنگی دوا کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی کەمدەکاتەوەو دەڵێت" "ئێمەو پارتی كۆمەڵێك بابەتمان بۆ یەكتر ڕوونكردۆتەوەو زیاتر كۆبونەوەكە بۆ وەرگرتنی گلەیی و گازاندەی یەكتر بووە، نەك بۆئەوەی ڕێكەوتنێكی تر لەگەڵ پارتی بكەین".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، گرنگی بە رێککەوتنی حیزبەکەی و گۆڕان دەدات و دەڵێت"كۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی هیچ كاریگەریەكی لەسەر ئەو ڕێكەوتنە نابێت".