لە خورماتوو خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە
خۆکوژێک لە خورماتوو لەنزیک بازگەیەکی پێشمەرگە خۆی تەقاندەوەو لە ئەنجامدا تەنها یەک هاولآتی بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری خورماتوو بە سپی راگەیاند" کاتژمێر ١١ ئەمڕۆ خۆکوژێک لە نزیک بازگەی باکوری شارەکە کە هێزی پێشمەرگەی لێیە خۆی تەقاندەوەو هاولآتیەک بریندار بوو".
ئەو خۆکوژە پێشئەوەی بگاتە بازگەکەی پێشمەرگە خۆی تەقاندەو ئەو کەسەی بریندار بوو شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرە.
ئەم هێرشە خۆکوژە دوای ئەو هێرشە دێت کە شەوی رابردوو چەکدارانی داعش کردیانە سەر گوندەکانی رۆژئاوای شاری خورماتوو، کە زیاتر لە ٢٢ پۆلیسی تێدا کوژرا بە بەڕێوەبەر و جێگری پۆلسی خورماتوەوە.
AM:11:37:17/06/2016