بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە هەڵگری تابلۆی ئەروپان ئەگەر لە وادەی دیاریكراودا لە كوردستان نەبرێنەدەرەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و هیچ مامەڵەیەكیان بۆ رایی ناكرێت.
لیوا عەبدولقادر جێگری بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بۆ كاروباری ھونەری ڕایگەیاند "ھەر ھاوڵاتییەك بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی لەوڵاتانی ئەوروپاوە بگەڕێتەوە، دەبێت بەگوێرەی ئەو ماوەیە بمێنێتەوە كەلەپاسپۆرتەكەیدا دیاریكراوەو لەكاتی گەڕانەوەشیدا پێویستە ئۆتۆمبێلەكەی لەگەڵ خۆی بباتەوە".
وتیشی:"ھەر ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ ئەوروپی ئەگەر سوكانی لای ڕاست بێت یان نا، لەدوای وادەی دیاریكراو لەھەرێمی كوردستان بمێنێتەوە ڕاستەوخۆ دەستی بەسەردادەگیرێت و دواتریش ڕەوانەی سنورەكان دەكرێنەوە".
لیوا عەبدولقادر لە لێدوانەكەیدا بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕونیشیكردەوە، ئەگەر بەپێچەوانەی یاساش كڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلانەوە بكرێت، لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ ھیچ جۆرە مامەڵەكیان پێوەناكرێت.