پارێزەرێكی كورد لە كەركوك كوژرا
بەرەبەیانی ئەمرۆ پارێزەرێكی كورد لە باشوری شاری كەركوك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كوژرا.
سەرچاوەیەك لە لەمبارەوە رایگەیاند "سەعات 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22/6 لە دوڕیانی گەڕەكی عەسكەری لە شاری كەركوك، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقەیان لە پارێزەرێكی كورد كردوە بە ناوی سەركەوت محەمەد شەریف ناسراو بە شێخ كاوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
لەئێستادا لێكۆڵینەوە پۆلیس لەو رووداوە بەردەوامە.
AM:11:39:22/06/2016