لەسەر دزەكردنی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی 35 كەس دەستگیركران
بەهۆی دزە پێكردنی پرسیارەكانی كۆتایی ساڵەوە، لەشاری رانیە ٢٥ كەس و لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانیش ١٥ كەس دەستگیركراون دوانیا بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانن.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ ٣٥ كەس دەستگیركراون دوو بەڕێوەبەری هۆڵیان تێدایە لەسلێمانی، دانیان بەوەدا ناوە دزەیان بە پرسیارەكان كردووە، لەسنوری رانیەش ٢٥ كەس دەستگیركراون دانیان بەوەدا ناوە پرسیاریان لەهەولێرەوە بۆ هاتووە و بە شێوەی جیا هەوڵی دزەپێكردنی پرسیارەكانیانداوە.
دڵشاد عومەر ئاماژەشی بەوەكردووە، ئەو خوێندكارەی كە لێدوانی بۆ كەناڵی NRT دابوو سەبارەت بە كڕینی پرسیارەكان دەستگیر كراوەو ماوەیەك راگیراوە تا دانی بەوەدا ناوە خۆی باش نەبوە لەتاقیكردنەوەكاندا بۆیە ئەوەی كردووە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وتیشی: لەو ١٥ كەسەی كە لەسلێمانی دەستگیر كرابون تەنها یەك دانەیان زیندانی كراوەو دادگا دەبێت كەیسەكەی یەكلایی بكاتەوە.
PM:04:01:23/06/2016