پاوەن دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٦/٢٤ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەبازاڕەکانی دراوی عێراق و جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
-نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٦٠٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزار دینار.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١ هەزار دینار. دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. بەپێی چاودێران راستەوخۆ دابەزینی پاوەن پەیوەندی بە ریفراندۆمی جیابوونەوەی بەریتانیاوە هەیە کە دوێنێ لە راپرسیەکدا خەڵکی بەریتانیا بە دەنگی زۆربە بڕیاریدا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرێ.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٣ هەزار دینار.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٧ هەزار دینار. 




AM:10:25:24/06/2016