سبەینێ موچەی سێ وەزارەت دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 27-6-2016 مووچەی مانگی پێنجی سێ وەزارەت دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە 27-6-2016 فەرمانبەرانی هەریەکە لە: "وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی فەرمانبەران و مووچەخۆران دڵنیادەكاتەوە پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت. رابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " رۆژانە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و فەرمانبەران دڵنیادەکەینەوە لەوەی تاوەكو پێش جەژن كە ئێستا 21 ی رەمەزانە، مووچەی مانگی 5 بەتەواوی، بە مووچەی خانەنشینانیشەوە دابەش دەكرێت".
PM:03:46:26/06/2016