كۆمەڵ: ئاسایشی هەولێر بەرپرسێكی رفاندوین

ئەمڕۆ هێزێكی ئاسایش لە هەولێر هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی كارگێڕێكی مەڵبەندی كۆمەڵی ئیسلامی و لەگەڵ دوو برایدا دەستگیریان دەكەن، بەپرسێكی ئەو حزبەش دەڵێت "ئەو كادرەیان رفاندوین".

لەبارەی ئەو روداوەوە، ئیسماعیل رەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر بە كەناڵی ئێن ئار تی راگەیاندوە، پێش نوێژی بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) چوار ئۆتۆمبێلی ئاسایش هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی كارگێڕێكی مەڵبەندی كۆمەڵ و لەگەڵ ئەودا دوو برایشیان راپێچكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین كەلوپەلیان لە ماڵەكەدا بردووە.

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ وتیشی "كارگێڕەكەمان كارمەندی نەخۆشخانەی رزگارییشە و تائێستا روون نیە لەبەرچی دەستگیركراوە".

بەرپرسەكەی كۆمەڵی ئیسلامی جەختیكردەوە، حزبەكەی لەسەرئاستی باڵا و مەڵبەند راگەیەندراوی دەبێت و پێویستە ئاسایش رونی بكاتەوە بە چ تۆمەتێك كەسێكی بێ تاوان ئاوا دەڕفێنن؟.




PM:02:10:28/06/2016