لەگوندێکی نزیک هەولێر پێج هاولآتی کوژران

لە گوندێکی ناحیەی قوشتەپە بەهۆی کێشەی ئاوپڕێژێنەوە پێنج هاولآتی کوژران و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەیەکەوە لە گوندی گردلانکەی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قوشته‌په‌ دوو خێزان دەبێتە کێشەیان و پاشان تەقە لەیەکتر دەکەن بەهۆیەوە چوار پیاو و ژنێک کوژران".

پۆلسی هەولێر ئاشکرای دەکات ، بە پێی زانیارییەکان کوژراوەکان،دوو پیاو و ئافرەتێک لە یەک خێزانن و دوو پیاوی دیکەش لە خێزانێکی دیکەن، سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەک بریندار لە ڕوداوەکەدا هەیە.

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و لەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندایە.

لەم وەرزی گەرمایەدا ناوبەناو لەدەوری هەولێر کێشە روودەدات و تا ئێستا چەند جارێک کێشە دروستبووە، بەتایبەتی لەدەوری شاری کۆیەو لەزۆربەی رووداوەکانیشدا ژمارەیەک خەڵک کوژراون.




PM:02:22:01/07/2016