ئاسایش بە ڤیدیۆ دانپێدانانی‌ تۆمەتبارێكی نارنجۆكەكەی‌ كەناڵی‌ ڕووداو بڵاودەكاتەوە

ئاسایشی هەولێر بە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دەقی دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارانە بڵاو دەکاتەوە کە بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە هەولێر دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3\7\2016،بەشێك لە کەناڵەکانی راگەیاندن، بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بانگهێشت کراون، تێیدا دەقی دانپێدانانی ئەو کەسانە بڵاو دەکرێتەوە کە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ڕووداو) لە هەفتەی ڕابردوودا دەستگیر کراون و لەنێویاندا کارگێڕێکی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و کادیرێکی دیکەی ئەو حزبە هەیە.

 بەپێی زانیارییەكان  سەعات 4ی ئێوارە، گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاو دەکرێتەوە و تاوانەکەش بە بەڵگە سەلمێندراوە، بۆیە نیشانی ڕای گشتیی کوردستان دەدرێت.




PM:04:07:03/07/2016