وەزارەتی ئەوقاف داوا دەکات هەرکەس مانگی بینی ئاگاداریان بکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات، چاوەڕوانی بینینی مانگ بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە" بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز "ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی ڕەمەزان رێكەوتی دووشەممە 4/7/2016لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەت كۆدەبێتەوە و لەهەمان كاتیشدا لەپەیوەندی دەبێت لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق".

بەیاننامەیەك لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان..
بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز "ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی ڕەمەزان رێكەوتی دووشەممە 4/7/2016لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەت كۆدەبێتەوە و لەهەمان كاتیشدا لەپەیوەندی دەبێت لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق"چەند تیمێكی شارەزاش لەشوێنە جیاجیاكانی هەولێر و گەرمیان و دهۆك و هەڵەبجە و سلێمانی و راپەڕین و باڵەكایەتی بەشێوەیەكی خۆبەخشانە چاودێری مانگ دەكەن و لەپەیوەندی دەبن لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف"داواش لەخەڵكی كوردستان دەكەین ئەوانەی لەم بوارە شارەزاییان هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری بینی مانگ بكەن"هەركەس مانگی بینی دەتوانێ پەیوەندی بكات بەسەرۆكی یەكەی ئیداری سنوری خۆی.




PM:12:21:04/07/2016