ئاسایش باره‌گای حیزبێكی نزیك پەكەكە داده‌خات
هێزێكی ئاسایشی هەڵەبجە هەڵیانكوتایە سەر بارەگای تەگەری ئازادی كۆمەڵكەی كوردستان‌و داوایان لێدەكەن بارەگاكەیان دابخەن.
لەمبارەیەوە که‌لسوم حسێن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له هه‌ڵه‌بجه ئیدانه‌ی هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاکه‌یان ده‌کات و له‌م باره‌یه‌وه به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌کوتنه سه‌رباره‌گاکه‌مان و داوای داخستنی ده‌که‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له سه‌ره‌تای مانگی پێشوو ده‌ستێکی نادیار بۆمبێکی فڕێدایه ناو باره‌گاکه‌مان و دوای ته‌قینه‌وه‌ی زیانێکی مادی به‌ر بیناکه‌مان که‌وت و ئه‌ندامێکیشمان برینداربوو".
ناوبراو، وتیشی:" پێویستبوو ئاسایش له‌بری ئه‌م هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاکه‌مان و داوای داخستنی، ئه‌وا تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌که‌یان ئاشکرابکردایه و سزایان بدایه".
که‌لسوم حسێن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشکرد:"به‌پێی یاساکانی مۆڵه‌ت پێدان به کردنه‌وه‌ی باره‌گا بۆ هه‌ر حزب و ڕێکخراوێک ئه‌گه‌ر تاوه‌کو 60 ڕۆژ وه‌ڵام نه‌درێته‌وه ئه‌و لایه‌نه ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ چالاکییه‌کانی خۆی به فه‌رمی ئه‌نجامبدات، ئێمه‌ش له 75% کاره‌کانی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌هۆی داواکردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که نییه تائێسته مۆڵه‌ته‌که‌یان دواخستوین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی، رایگه‌یاند:" له‌ئێستا‌دا ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه مۆڵه‌تی به‌ئێمه‌داوه که تاوه‌کو سێ ڕۆژ دوای جه‌ژن ئه‌و کارانه‌ی که ماوه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ته‌واوی بکه‌ین ئه‌گه‌رنا باره‌گاکه‌مان داده‌خه‌ن، که ئێمه ئه‌مه به پیلان و فشار دروستکردن له‌سه‌ر کار و چالاکییه‌کانمان ده‌زانین، ئه‌گه‌رنا بۆچی ئێران و تورکیا به‌درێژایی سه‌دان کیلۆمه‌تر خاکی باشوری کوردستان ده‌به‌زێنن که‌س نایه‌ته وه‌ڵام؟".
PM:04:48:04/07/2016