تەقە لە بارەگای سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەکرێت
پاسەوانێک بریندارە

لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی نەناسراوە کاتژمێر ١١: ٥٠ تەقە لەبارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسەر رێگای راپەڕین دەکرێت و پاسەوانێکی بارەگاکە بریندار دەبێت.

لەو هێرشەدا جگە لە برینداربوونی پاسەوانێکی بارەگاکە کە فیشەکێک بەر رانی کەوتووە، هاوکات بارەگاکەش چەند فیشەکی بەرکەوتووە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی ئۆتۆمبیلەکە بە ئاراستەی رێگای تاسلوجە رۆشتووەو دەستگیرنەکراوە.

دوای رووداوەکە هێزە هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە جێگای رووداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

ناو بەناو هێرشدەکرێتە سەر بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، دوا هێرش بەرەبەیانی ٤/١٠ ی ساڵی پار دوو ئۆتۆمبیلی نەناسراو تەقەیان لەهەمان بارەگا کرد.

بارەگای سەرکردایەتی پارتی دەکەوێتە سەر راستە رێگای نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و سەنتەری شارەکە و شوێنێکی زۆر گشتیە.




AM:03:34:06/07/2016