فۆتۆ .. بەرهەم ساڵح .. ئێن ئار.تی
لەسەردانیدا بەبۆنەی جەژنەوە بۆ سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکوک، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی وتی" هیوادارم لایەنە سیاسیەکان تۆزقاڵێك لەئاستی گەورەیی پێشمەرگەدابنو هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیو ئابوریو داراییەكان بخەنەگەڕ".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ د.بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاوەری جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەو مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر، سەردانی بەرەكانی شەڕی كرد لەوتەیەکیدا ئەو سەردانەی بەمایەی شانازی وەسف کرد کە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە جەژن دەکات.
بەرهەم ساڵح داوای لە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بكەنو هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان بدەنو لە سۆنگەی رێزگرتن لە پێشمەرگە و قوربانیدانی پێشمەرگەوە كار بۆ وەلانانی جیاوازییەكان بكەن.
ناوبراو وتیشی"پێشمەرگە نەك هەر تەنیا مایەی شانازییە بۆ خۆی و كوردستان، بەڵكو مایەی ناشازییە بۆ هەموو جیهانو لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهاندا كە باسی پێشمەرگە دەكرێت، وەك سەروەرییەك بۆ مرۆڤایەتی وەسف دەكرێت".