كەركوك لە تەقینەوەیەكی خۆكوژی رزگار كرا

هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیسی كەركوك 8 چەكداری داعشیان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەناو مزگەوتەكانی ئەو شارەدا خۆیان بتەقێننەوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای كەركوك بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی شاری كەركوكەوە توانرا 8 تیرۆریست لە گەڕەكی پەنجا عەلی شارەكەدا دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر بۆمبێكی چێنراو و پشتوێنەی خۆتەقاندنەوە و دەمانچەیەك و چەند نارنجۆكێك كە ئامانجیان كردەوەیەكی خۆكوژی بووە لە یەكەم رۆژی جەژن لە یەكێك لە مزگەوتەكانی ئەو شارەدا.

هەروەها سەرچاوەكە وتی "تیرۆریستەكان دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە كەسانی دیكەیان لەگەڵدایە و لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوەكەوە بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە لە سنوری كەركوك و هەندێك لە تیرۆریستەكانیش خەڵكی شارەكانی دیكەی عیراقن".




PM:02:10:06/07/2016