داعش لەجەژندا ٥ کەسی سەربڕی ٣ یان پەیوەندی بە کوردەوە هەیە

رێکخراوی دوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە یەکەم رۆژی جەژن پێنج کەسی سەربڕی سیانیان پەیوەندیان بە کوردەوە هەیە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرچاوەی سەربەخۆی هەواڵەکانی سوریایە، ئەمڕۆ ٧/٦ رایگەیاند" لە ناوەڕاستی شاری رەقە دەوڵەتی ئیسلامی لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێنج گەنجی سەربڕیووە لە نێوایاندا دوو براو چەند کەسێکی یانەی لاوانی تێدایە".

داعش چوار لەو کەسانەی بە تۆمەتی زانیاری گەیاندن بە" کورد بێ دینەکان" سەربڕیووە، پێنجەمیشیان بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لەو رێکخراوە سەربڕیووە".

روانگەی مافی مرۆڤ ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەو گرووپە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون.




PM:07:17:06/07/2016