سەباحەت تونجەل
هاوسەرۆکى دەبەپە لە کاتى گەڕانەوەیەدا لە شارۆچکەى سلۆپیى باکوورى کوردستان
لەلایەن پۆلیسى تورکیا لە ناوچەى هەزەخ ئۆتۆمبێلەکەى رادەگیرێت و پۆلیس هەڕەشەى
کوشتن لە تونجەل دەکات.
ئۆتۆمبێلى سەباحەت
تونجەل هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتیى هەرێمەکان (دەبەپە) و جێگرى گشتیى ئەو حزبە و
ئەندامێکى مەکتەبى ڕاگەیاندنى دەبەپە لەلایەن پۆلیسى تورکیاوە لە بازگەى شارۆچکەى
هەزەخى باکوورى کوردستان رادەگیرێت و سوکایەتى بەو کەسانە دەکرێت و داواى پشکنینى
ئۆتۆمبێلەکەیان دەکرێت.
ئاژانسى دیجلە
بلاویکردووەتەوە، لە نێوان پۆلیس و هاوسەرۆکى دەبەپەدا دەمەقاڵە دروستبووە و ئەوەش
بووەتە هۆى ئەو هاوسەرۆکەى دەبەپە و هاوڕێکانى لە ئۆتۆمبێلەکە دانەبەزن و بەرپرسى
پۆلیسەکانى ئەو بازگەیە لە کاردانەوەدا ڕوو لە سەبحات تونجەل دەکات و دەڵێت
"ئێمە تۆ دەکوژین".
ئەوەش بووەتە هۆى
ئەوەى دەمەقاڵەى زیاتر لە نێوان تونجەل و هاوڕێکانى لەگەڵ پۆلیس دروست دەبێت و
پۆلیسەکان چەندجارێک هەڕەشەى کوشتن لە تونجەل دووبارە دەکەنەوە.
سەربارى ئەوەش
هیچ یەک لە ئەندامانى دەبەپە لە ئۆتۆمبێلەکە دانابەزن و لە دواى ماوەیەک لە
ڕاگرتنى ئۆتۆمبێلەکەیان لە بازگەکەدا، پۆلیس ڕێگایان بۆ دەکاتەوە و ئەوانیش بە بێ
ئەوەى لە ئۆتۆمبێلەکەیان دابەزن، درێژە بە ڕێگاى خۆیان دەدەن.