هەولێر.. لەتەقینەوەیەكدا ژنێك‌و دوو منداڵ برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی بۆتڵە غازێك لەشاری هەولێر ژنێك‌و دوو منداڵ برینداربوون. هێزە ئەمنییەكانیش رێگرییان لە كامێراكانی كوردسات‌و ئێن ئارتی گرت رووماڵی هەواڵەكە بكەن.

ئەمرۆ لەگەڕەكی تورەقی شاری هەولێربەهۆی تەقینەوەی بوتڵە غاز، ژنێك‌و دوو منداڵ برینداربوون و دوو خانوش رووخا.

هاوكات هەر دوو كەناڵی ئاسمانی كوردسات‌و ئێن ئار تی بڵاویانكردوەوە هێزەكانی ئاسایشی هەولێر رێگرییان لەوە كردوە تیمەكانیان رووماڵی رووداوەكە بكەن.




PM:02:08:09/07/2016