"ئەمەریكا بۆ موچەی پێشمەرگە پارە دەنێرێت"

بەوتەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بۆ پێدانی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمەریكا هاوكارییەك رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

لەمبارەیەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە "پێشتر تیمێكی ئه‌مریكی سه‌ر‌دانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پێدانی مووچه‌ی به‌شێك له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتوون و بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 415 ملیۆن دۆلار بداته‌‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو مووچه‌ی‌ مانگانه‌ به‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.

 وتیشی: "ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌ له‌ كۆتایی مانگی حه‌وت پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مانگانه‌ به‌سه‌ر به‌شێك له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌شێكی تری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا له‌م قه‌یرانه‌دا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دوا نه‌كه‌وێت و له‌ كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.

 ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌شڵێ، هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر.




PM:02:53:09/07/2016