یەکێتی: عەلی قەرەداغی پۆستەکەی لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیا بەکاردەهێنێت

راوێژكاری ئاینی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت" عەلی قەرەداغی وەك مەلایەكی تورك مامەڵە دەكات و پۆستەكەی لەخزمەتی دەوڵەتی توركیا بەكاردەهێنێت".

مامۆستا نیازی هەورامانی، ڕاوێژكاری ئاینی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان رایگەیاند " عەلی قەرەداغی پۆستەكەی لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورك بەكار هێناوەو وەك مەلایەكی تورك مامەڵە دەكات و پێشتریش هەڵوێستەكانی ئەوەیان سەلماندووە، و لەئاست ئەو تاوانانە بێدەنگە كە بەرامبەر بەكوردانی لەباكور ئەنجام دەدرێت".


ڕاوێژكاری ئاینی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی:"دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی توند بگرێتە بەارمبەر بە عەلی قەرەداغی چونكە خۆی بەكورد دەزانێت و لەولاشەوە بە هەڵویستەكانی پشتگیری لە دەوڵەتی تورك دەكات و لەئاست ئەو تاوانانە بێدەنگە كە بەرامبەر بە گەلی كورد لەباكور ئەنجام دەدرێت".
 
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ‌ میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە عەلی قەرەداغی داوا لەهاوڵاتیانی موسڵمان و عەرەب دەکات بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی وڵاتی توركیا بكەن و تەقینەوەكانی‌ فرۆكەخانەی ئەتاتورك كارنەكاتە سە ئەوەی لەگەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە لەم هاوینەدا پەشیمانیان بکاتەوە.




AM:12:47:10/07/2016