زیاتر لە 180 كەس بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون کە مانگی 6 ملیۆن وەردەگرن
ناوی ئەو كەسانەی ئاشكرا دەكرێت كە بەپلەی وەزیر خانەنشین كراونو مانگانە 6 ملیۆن دینار وەردەگرن. ئەم كەسانە ژمارەیان 185 كەسەو ژمارەیەكیان لە دەرەوەی وڵات دەژین.
رۆژنامەی ئاوێنە لە دوایین ژمارەی خۆیدا ناوی ئەو 185 كەسە ئاشكرا دەكات كە حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2014داو لەكاتی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بەناونیشانی وەزیر خانەنشینی كردوون.
بەپێی رۆژنامەكە ئەو كەسانەی خانەنشین كراون مانگانە 6 ملیون دینار موچە وەردەگرن هەندێكیشیان لەو بڕە زیاتر بووەو 9 ملیون دیناریان وەردەگرن.
ئەمە لە كاتێكدایە زۆرێك لەوانە هیچ كاتێك لە پۆستی وەزیریدا كاریان نەكردووەو بەپرسی حزبەكانی كوردستان بوون.
رۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات هەندێك لەو كەسانەی بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون و مانگانە 6 ملیون دینار وەردەگرن، لەدەرەوەی كوردستان و لەوڵاتانی رۆژئاوا دەژین و لەرێگەی وكیلەكانیانەوە پارەكە وەردەگرن.
كۆی موچەی مانگانەی ئەو 185 كەسەش مانگانە 1 ملیار و 110 ملیون دینار لەسەر بودجەی هەرێم دەكەوێت.
PM:01:52:12/07/2016