سپی زانیاریی لەسەر كوشتنی پارێزەرەكەی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

نیوەرۆی دوێنێ سێشەممە پارێزەر "بەڕێز عەبدوڵا" تەمەن 28 ساڵ لەبازاڕی تەها كۆیی سلێمانی لەلایەن كەسێكەوە بە گوللە كوژرا‌و پۆلیس دەڵێت "كوشتنەكەی پەیوەندی بە پیشەی ئەو پارێزەرەوە نەبووە".

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە سپی راگەیاند: كوشتنی ئەو پارێزەرە پەیوەندی بە پیشەكەیەوە نەبووە‌و بەهۆی كێشەی خێزانیی كوژراوە.

وتیشی: بكوژەكەی تا ئێستا دەستگیر نەكراوە بەڵام بكوژەكەی بۆ پۆلیس ناسراوە‌و لەئێستا لێكۆڵینەوە‌و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بكوژەكە بەردەوامە.

"بەڕێز عەبدوڵا" تەمەن 28 ساڵ ماوەی دوو مانگ بوو هاوسەرگیریی كردبوو.




PM:01:23:13/07/2016