وێنە.. روونكردنەوەی پەروەردە: ناوی یەكەمەكان هەڵە بووە
دوای ئەوەی رۆژی سێ شەممە وەزارەتی پەروەردە لیستی ڕیزبەندی خوێندكارە یەكەمەكانی بڵاوكردەوە دەركەوت كە هەڵەیەك لە ڕیزبەندی دووەم و یەكەمی دووبارەدا هەیە و ئەو وەزارەتە هەلەكەی سەرراست كردەوە.
شۆڕش غەفوری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند " ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە هەڵەیەكی تیادایە و لە ئێستادا سەرقاڵی ڕاستكردنەوەین و هەڵەكەش پەیوەندی بە ئەپدەیت نەكردنەوەی سیستەمەكەوە هەبووە".
لە لیستە ڕاگەیەندراوكەدا خوێندكار "ڕیفین فواد شكر" وەك یەكەمی دوبارە ڕیزبەندی كراوە كە كۆنمرەكەی ٧٩٦ و تێكڕاكەی دەكاتە ٩٩.٥ لە كاتێكدا خوێندكار " میر تەها محسن " كۆنمرەكەی ٦٩٨ و تێكڕاكەی ٩٩.٧١ هەر وەك یەكەمی دووبارە ناوی هاتووە".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند " واتە هەر دوو خوێندكار " ڕێڤان محییەدین كەریم " و "میر تەها محسن " یەكەمن و خوێندكار "ڕیفین فواد شكر" پەلی دووەمی هەیە".
كەواتە ڕیزبەندییەكە بەم شێوەیەیە:
١-ڕێڤان محییەدین كەریم -- یەكەم
٢- میر تەها محسن -- یەكەمی دووبارە
٣- ڕیفین فواد شكر -- دووەم
PM:02:30:13/07/2016