شەوی ڕابردوو لە پارێزگای دهۆک نرخی بەنزین بە هۆی
کودەتاکەی تورکیاوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی لیترێک بەنزین لە ٥٠٠٠
هەزار دینار بەرزبووەوە.
پەیامنێری سپی میدیا لە شاری دهۆک ڕایگەیاند بەهۆی
کودەتاکەی وڵاتی تورکیاوە لە شەوی ڕابردووەوە نرخی لیترێک بەنزین بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە بینیوە و بەڵام لە ئێستادا کەمێک نرخەکەی دابەزیوەتەوە دوای کۆتایی هاتنی
کودەتاکە بە تایبەت شەوی ڕابردوو لە ٥٠٠٠ دینار نزیکبووبوەوە.
وتیشی تا ئێستا لە چەند بەنزین خانەیەک نرخەکەی بەرزە و
نرخی لیترێک بەنزین لە سەر و ٩٠٠ دینارەوەیە کە پێشتر ٦٠٠ دینار بوو، ئەمە جگە
لەوەی بەنزینی سوپەر نرخەکەی ١١٠٠ دینارە لە بەشێک لە بەنزین خانەکان.