وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دەرکرد بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی تا نمرەکانیان بەرزبکەنەوە.

شۆڕش غەفوری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە"بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەرودەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خوێندكاران سەرپشكن لە هەژماركردنی نمرەی پۆلی 10 و 11 ئامادەیی بۆئەوەی كۆنمرەی كۆتایی پۆلی 12یان بۆ بەرزببێتەوە، ئەوەش كاركردنە بە سیستەمی نوێی خوێندن".

وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە خوێندكار سەرپشك دەبێت، ئەگەر هاتوو نمرەی هەرسێ‌ قۆناغی 10 و11 و 12ی خوێندكار كۆكرایەوە لەو نمرانە زیاتر بوو، كە خوێندكار ئەمساڵ لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی بەدەستی هێناوە، ئەوا نمرەی هەرسێ‌ ساڵەكەی بۆ هەژماردەكرێت، بەڵام ئەگەر نمرەی تاقیكردنەوەی گشتییەكانی ئەمساڵی زیاتر بوو ئەوا نمرەی ئەمساڵی 12ی ئامادەیی بۆ هەژمار دەكرێت.




PM:08:13:16/07/2016