لیرە دابەزی و دۆلار جێگیرە
بەیانی ئەمڕۆ ٧/١٧ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لیرەی تورکی وەک دوێنی بەردەوامە لەدابەزین، هاوکات دۆلارو دراوە بیانییەکانی تر جۆرە جێگیریەکی بەخۆوە بینیووە.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٢ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزارو ٥٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٢ هەزارو ٢٥٠ دینارە، رۆژانی پێش کودەتاکە نرخی ١٠٠ لیرە بە ٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
AM:10:38:17/07/2016