گۆڕان لەسەر ناردنی پەیام لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە بۆ بارزانی هاتەدەنگ

هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو هەواڵەی رۆژنامەی رووداو رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكات لەلایەن رێكخەری بزوتنەوەكەوە پەیامێك ئاراستەی بارزانی كراوە.

هۆشیار عەبدوڵا، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لەوبارەیەوە رایگەیاند: مەسەلەی ناردنی پەیام لەلایەن نەوشیروان مستەفا بۆ بارزانی ئەسڵ و ئەساسی نیە و لە بنەمادا هەواڵێکی دروستکراوە ...

هەروەها دەڵێت: هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەرەتاوە ڕونبوە بەرامبەر کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و بۆ مەسەلەی سەرۆکی پەرلەمانیش گۆڕانیش و رێکخەرە گشتیەکەشی هەڵوێستیان ڕونە کە دەستبەکاربونەوەی پەرلەمان و سەرکایتیەکەیەتی بێ مەرج و دوا هەڵوێستی جڤاتی نیشتیمانیش هەمان شت بوە ....

ئاماژە بەوەش دەكات: هەرکات رێکخەری گشتی یا گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی رایەکی نوێ یا دەستپێشخەری هبێت ڕون و ڕاشکاو دەریدەبڕیت و لە سەرەتاشەوە تا ئێستا گۆڕان هەڵوێستی ڕونە لە سەر نەمانی شەرعیەتی پۆستەکەی بارزانی و زەرورەتی چالاککردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی د.یوسف و دەستەی سەرۆکایەتی ئێستای...

هۆشیارعەبدوڵا لەكۆتاییدا دەڵێت: لە ئێستاشدا گۆڕان و یەکێتی رێکەوتن و سەرکردایەتیەکی هاوبەشیان هەیە  و هەموو هەنگاوێک یا هەولێک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکان بە هاوبەشی ئەدرێت بۆیە مەسەلەی ئەوەی کاک نەوشیروان پەیامی ناردوە ئەساسێکی نیە و دورە لە راستیەوە.



PM:02:40:18/07/2016