گۆڕان بۆ بارزانی: ئەو 10 ملیار دۆلارەی لەبانك دەرتانكرد چی بەسەرهات؟
پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەوەڵامی لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی لەسەر پاشەوکەتی موچەی فەرمانبەران و دەڵێت ''ئەو ١٠ ملیار دۆلارەی لە بانک دەرتانکرد چی لێهات؟!''.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە ئێستادا حکومەت ناتوانێت دەستکاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بکات چونکە پارەیەکی زۆری کۆمپانیا نەوتییەکان قەرزارن.
لەبەرامبەر ئەو قسسانەی نێچیرڤان بارزانیدا، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی '' ئه‌م پاره که وه‌رتانگرت له کام کۆمپانیاو چی لێهات؟؟ ئه‌ی داهاتی نه‌وتتان چی لێکرد؟؟ئه‌ی ١٠ ملیار دۆلاری بانک که ده‌رتان کرد چی به‌سه‌ر هات؟؟؟ ئه‌ی ئه‌و ٩ ملیار‌و ٧٤٢ ملیۆن دۆلاره چی لیهات که پاره‌ی شیرینی نه‌وت بوو .ئه‌ی ئه‌و ٤ ملیار دۆلاره چی لێهات، که قه‌رزاری کۆمپانیا نه‌وتیه ناوخۆیه‌کانن''.
هەر خۆی وەڵامی پرسیارەکانی خۆی دەداتەوە و دەڵێت '' هه‌مووی چووه بانکی کوردستان که مه‌حسوبه له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت، ئێستاش ده‌ڵێت قه‌رزاری کۆمپانیا جیهانییه‌کانین!!. ''
لە درێژەی قسەکانیدا عەلی حەمە ساڵح دەستخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت '' ده‌ستت خۆش، حه‌قه ئه‌وه‌شی ماوه بیبه‌ن و چاره‌که موچه‌ش نه‌ده‌ن، چونکه ئه‌م به‌ناو حیزبانه نه ئاماده‌ن ببیستن و نه ئاماده‌ن پێشتان بڵێن ئه‌م پارانه کوا؟؟''.
دواتر باس لەچوار حزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت '' من نازانم ئه‌م چوار حیزبه بۆ ئاوان به‌رامبه‌ر پارتی، بۆ ئاماده‌نین به‌رگری له قوتی ده‌نگده‌ری خۆشیان بکه‌ن!!!''.
دەشڵێت '' ئافه‌رین پارتی، ده‌زگایه‌کی خێرخوازیت سێ ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگاری سلێمانی پاره‌ی له‌به‌رده‌سته‌و هه‌ر که‌سیش قسه ناکات.''
جێێ باسە حکومەتی هەرێم کاتێک بڕیاری پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانی دا کە نرخی بەرمیلێک نەوت بووە ٢٥ دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا، بەڵام ئێستا بەهای بەرمیلێک نەوت بۆ ٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە وە هێشتا حکومەت رەتیدەکاتەوە دەستکاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بکات.
PM:05:02:19/07/2016