شەهاب حاجیئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە
٦٠ پلە و داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە گەر کارێکی گرنگیان نەبێت لە ماڵەکانیان
نەیەنە دەرەوە.
شەهاب حاجیئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە کە
پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما لە گەرمیان بگاتە ٦٠ پلە و بۆیە داوا لە هاوڵاتیان
دەکات کە گەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە بۆ ئەو مەبەستە
ژورێکی عەمەلیاتیان لە تەندروستی و شارەوانی و کارەبای کەلار پێکهێناوە.