چەکدارانی داعش شەوی رابردوو لە رۆژئاوای کەرکوکەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەو دوای شەڕێکی توند لەماوەیەکی کەمدا چەکدارانی داعش تێکشکان.
وەستا رەسوڵ بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێرشەکە بۆ سەر دوو یەکەی هێزەکانی ٧٠ هێزەکانی ٨٠ بووە لە رۆژئاوای کەرکوک و پاش شەڕێکی قورس چەکدارانی داعش لەماوەی ٢٠ خوولەکدا شکاون.
بەپێی زانیاریەکانی سپی هێرشەکە لەزیک گووندی مەلا عەبدوڵا بووە لەرۆژئاوای کەرکوک و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراووەو و لاشەی دوو کوژراویشیان لەبەرەی شەڕی جێهشتووە.
زیانەکانی پێشمەرگەش لەو شەڕەدا تەنها برینداربوونی شەش پێشمەرگەیە کە برینەکانیان سووکە.