فەرهاد پیرباڵ كەسایەتییە روناكبیرەكانی سلێمانی بە "هیچ و پوچ‌و بێ ئەخلاق ناودەبات"

د. فەرهاد پیرباڵ لە کۆڕێكدا هێرش دەكاتەسەر شاری سلێمانی‌و قسەی نەشیاویش بە شاعیرێكی خەڵكی سلێمانی دەكات‌و كەسایەتییە روناكبیرەكانی سلێمانی بە "هیچ و پوچ‌و بێ ئەخلاق ناودەبات".

رێكەوتی 21ی تەموز لە ئێوارە كۆرێكدا كە لە لایەن لقی هەولێری یەكێتی نوسەرانی هەولێر، بۆ دكتۆر فەرهاد پیرباڵ لەبارەی خوێندنەوەیەك بۆ سێ چیرۆكی فەرهاد پیرباڵ سازكرابووو، فەرهاد پیرباڵ هێرشی كردە سەر سلێمانی و كەسایەتییە رۆشنبیرەكانی ئەو شارەی بە "هیچ و پوچ و بێ ئەخلاق ناو برد".
بەپێی هەواڵێكی دوارۆژ لەو  تۆمارە دەنگیە 47 خولەكییەی كۆڕەكەدا، فەرهاد پیرباڵ هێرشدەكاتە سەر شاری سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، ئەو وەك فەرهاد "دژە سلێمانییە و خەڵكی شاری سلێمانیش بەلای منەوە بێ ئەخلاق و حیز و هیچ و پوچن".

هەر لەو تۆمارە دەنگییەدا، فەرهاد پیرباڵ هێرشدەكاتە سەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە.

لای خۆیەوە پارێزەر ئاسۆ هاشم، یەكێك لە ئامادەبووانی كۆڕەكە بە دواڕۆژی، راگەیاندوە "خۆی و شاعیرێكی شاری هەولێر بە ناوی عیسا حسێن لە میانەی بەشداریكردن لە كۆڕەكەدا رەخنەیان لە فەرهاد پیرباڵ گرتووە لەسەر جنێوەكانی و بە پیاوێكی نەخۆش ناویان بردووە، بەڵام فەرهاد پیرباڵ هێرشی كردە سەر عیسا حسێن و زلەیەکی لێداوە، لە ئەنجامدا ئازار بە گوێی كەوتووە و لە ئێستادا لای پزیشك چارەسەر وەردەگرێ".

ئەو پارێزەرە ئاماژەبەوەدەكات، ئەو وەك پارێزەری شاعیر عیسا حسین رۆژی یەكشەمە سكاڵا لەسەر دكتۆر فەرهاد پیرباڵ تۆماردەكات بەهۆی ئەوەی لە راپۆرتی پزیشكی ئەوە ئاشكراكراوە گوێیەكی عیسا حسین لە لایەن فەرهادەوە زەبری پێكەوتووە.

ئاسۆ هاشم، وتیشی " لە كۆرەكەدا باسی هیچ دەقێكی چیرۆك نەكرا تەنها هێرشكردن بوو بۆ سەر سلێمانی و لایەنێكی سیاسی دیاریكراو".

لای خۆیەوە فەرهاد پیرباڵ، سەبارەت بە جونێودان بەشاری سلێمانی بۆ دواڕۆژ، ئەوەی خستەروو، ئەو پەشیمان نییە لە قسەكانی و حەقیقەتی خەڵكی سڵێمانی خستۆتەروو.

عەبدولرەحمان فەرهادی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی نوسەران، سەبارەت بە جنێوەكانی فەرهاد پیرباڵ بۆ دواڕۆژ، ئەوەی وت " قسەكانی ئەوان تەعبیر لە بۆچوونی لقی هەولێری یەكێتی نوسەران ناكات و روونكردنەوەی خۆیان دەبێت".




PM:06:12:23/07/2016