کودەتا چیەکان پلانیان هەبووە ئۆجەلان بکوژن

رۆژنامەیەکی دیاری تورکیا بڵاویکردەوە کودەتا چییەکان بەرنامەیان هەبوو، عەبدوڵا ئۆجەلان بکوژن.

رۆژنامەی جمهوورییەتی تورکی بڵاویکردەوە " کودەتاچییەکان بەرنامەیان بۆ تیرۆرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی هەبووە".
رۆژنامەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە دوای لێکۆڵینەوە لەو ئەفسەرانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە لە بەرنامەیاندا بووە بچنە دوورگەی ئیمرالی و سەرۆکی دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵا ئۆجەلان بکوژن.

رۆژنامەی جمهوریەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە فەرمانی ئۆردوغان دوای کودەتاکە بارودۆخی ئیمرالی توندو تۆڵ کراوە.




PM:12:08:24/07/2016