گه‌رمیان.. زۆربەی كوشتن‌و خۆكوژییەكان بە چەكی حكومەت ئەنجام دراون
له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا، 13 ڕووداوی كوشتن‌و خۆكوشتن له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕوویانداوه‌و پۆلیسیش ده‌ڵێت: زۆربه‌ی كوشتنه‌كان، به چه‌كی حكومه‌ت ئه‌نجامدراون.
عه‌لی قه‌دوری، وته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، 13 حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ڕوویانداوه.
وتیشی "زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه كوشتن‌و خۆكوشتنانه‌ی هه‌بوون، به‌و چه‌كانه ئه‌نجامدراون كه چه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمن‌و مۆڵه‌تیان هه‌بوه".
PM:02:50:24/07/2016