کچە ١٦ ساڵەکەی هەولێر: من پیاوەکەم ڕفاندووە کە چوار منداڵی هەبوو
ئەو کچەی باوک و دایکی دەڵێنزیاتر لە 10 رۆژە لەلایەن ناسیاوێکیانەوە رفێندراوە، دەڵێت من نەڕفێندراوم، بەڵکو بە ئارەزووی خۆم لە ماڵەوە رۆیشتووم و هاوسەرگیریم کردووە.
زەینەب سەباح، کە دایک و باوکی دەڵێن لەلایەن ناسیاوێکیانەوە بە ناوی (هـ. سەباح) رفێندراوە، خۆی دەڵێت "من نەڕفێندراوم، بەڵکو خۆم لەو ماڵە رۆیشتم، ئەوەی راستی بێت من (هـ. سەباح)م رفاندووە نەک ئەو".
شەهرەزاد دایکی زەینەبە پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، لەلایەن خێزانی (ه.) ئاگادارکراوەتەوە لەوەی پەیوەندی سۆزداری لەنێوان هاوژینەکەی و زەینەبدا هەیە، بەڵام دەڵێ " من باوەڕم نەکرد تاوەکو رووداوەکە رووی نەدا".
ئەو کچە دەڵێت لە ماڵەوە لەگەڵم باش نەبوون و هەموو رۆژێک لێیان دەدام" تەنانەت دەڵێ "پلانی کوشتنیشیان دانابووم".
زەینەب بە ڕووداوی وتووە "هەرچەندە (هـ.) هاوژین و چوار منداڵی هەیە، بەڵام من پێی رازی بووم و ویستوومە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم، ئەویش سێ جار هاتووەتە داوام کەچی لە ماڵەوە رێگریان لێکردووم چونکە ئەو هاوژینی هەبوو".
لە کۆتاییشدا زەینەب وتویەتی"ئەگەر دایکم و باوکم لێمبگەڕێن من هیچ پەشیمان نیم و لەوپەڕی خۆشیدام".
PM:04:29:26/07/2016