عێراق رێگری لە بەشداری هەرێم لە خولێكی ساڵانەی مافی مرۆڤ دەكات
ساڵانه وهفدێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بەشداری لە خولی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف دەکەن کە سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان و پابهندبوونه نێودهوڵهتییهكان بەڕێوەدەچێت.
باسکردن لە ههنگاوهكانی حكومهتی ههرێم له رووی مرۆیی، مافەکانی مرۆڤ و پێشكهوتنهكانی ههرێم له بواری حوكمڕانی بەشێک لەم کۆبوونەوە ساڵانەیە دەبن، بهڵام وهزارەتی دهرهوهی عێراق رێگای نهدا کە ئهمساڵ وهفدی ههرێمی كوردستان بهشداری خولی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف بکەن.
لهم بارهیهوه د. دیندار زێباری سهرۆكی لیژنهی ههڵسهنگاندن و وهڵامدانهوهی راپۆرته نێودهوڵهتییهكان وتی: ئێمە لە خولی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان بەشداری دەکەین و تێیدا هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و ئەو پێشکەوتنانەی لەم بوارەوە لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە دی بەتایبەتی لە بواری مرۆیی و مافی مرۆڤ و حوکمڕانی دەخەینەڕوو، سەبارەت بە خولی ئەم ساڵیش سەرەتا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نووسراوی ژمارە (٢٨) لە رۆژی 12/4/2016 لەرێگەی نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد پێی راگەیاندین کە بەردەوام دەبن لە ئاگادارکردنەوەی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام فەرمانگەی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نووسراوی ژمارە (١٢ لە رۆژی 8/6/ 2016 کە ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد کردووە ئاماژەیان بەوە کرد کە تەنیا شاندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشداری خولی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف دەبن و ئێوە وەک هەرێم دەتوانن تێبینی و راسپاردەکانی خۆتان سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە رێگای وەفدەکەمان تێبینییەکانتان بگەیەنین.
زێباری زیاتر وتی: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتیحادی مانای ئەوە بوو کە رێگا نادرێ شاندی حکومەتی هەرێم لە خولی ساڵانەی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ بەشدار بێت ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەڵوێستێکی مەترسیدارەوە و کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر رۆڵی هەرێم لە کۆڕ و کۆڕبەندە جیهانییەکان کە لە داهاتوودا دەبەسترێن بەتایبەت لەرووی مافی مرۆڤەوە کە پێویستە بەردەوام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکانی لێ ئاگادار بکرێنەوە. ئێمە بە بەردەوام هەوڵمانداوە کە لەلایەن یوئین و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لەرووی مافی مرۆڤەوە هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەبێت لە کاتێکدا عێراق رەخنە و تێبینی زۆری لەسەرە.
سەرۆکی لیژنەی ههڵسهنگاندن و وهڵامدانهوهی راپۆرته نێودهوڵهتییهكان هەروەها وتیشی: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆکاری دیکەی شاراوەی لە پشتە، چونکە لە سەرەتاوە رەزامەندیان بۆ بەشداری کردنی وەفدی هەرێم دەربڕیبوو، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا لە بڕیاری خۆیان پاشگەز بوونەوە ئەمەش بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەکاتە سەر بەشداربوونی هەرێم لە داهاتوودا لە کۆڕ و کۆڕبەندە جیهانییەکان.
شایەنی باسە ماوەیەکە حکومەتی ئیتحیادی لە رێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی رۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەدات و دوایین هەڵوێستیشیان لەم بوارە هەوڵدان بوو بۆ بەشداری نەکردنی هەرێمی کوردستان لەو کۆنگرەیەی کە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئەمریکا بەسترا لە کاتێکدا کە هێزی پێشمەرگە تاکە هێزی زەمینییە کە بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان دژی تیرۆریستان داعش لە شەڕدایە و توانیویەتی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات و بەشێکی هەرە زۆری ئەو شوێنانەی داعش داگیری کردبوون رزگاریان بکاتەوە.
PM:03:05:27/07/2016