سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی راگەیەنرا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی قامیشلۆوه، ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رسێ كانتۆنی (جه‌زیره، كۆبانێ‌و عفرین)ی خۆرئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری قامیشلۆوه كه نزیكه‌ی (200) هاوڵاتی شه‌هیدو برینداربوون، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رسێ كانتۆنی (جه‌زیره، كۆبانێ، عفرین) بڕیاریاندا، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، داواش له‌هه‌موو ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن بچن به‌هانای شه‌هیدو برینداره‌كانه‌وه‌و هاوكاری تیمه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی خێرای برینداره‌كان.
PM:08:37:27/07/2016