پۆلیسی سلێمانی ئافرەتان دەکاتەوە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا پارە و زیڕ نەخەنە جانتاکانیانەوە، چونکە کەسانێک ھەن بەناوى سواڵکردنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا جانتای ئافرەتان دەبڕن، بەبێ ئەوەی کەسەکە ھەستی پێ‌بکات.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕێگای ئاگاداریەکەوە بۆ هاولآتیان کە کۆپیەکەی دەست سپی کەوتووە هاتووە"تائێستا چەند کەسێکیان لەسەر ئەو حاڵەتە دەستگیرکردووە و داواش لەھاوڵاتیان دەکات ھەر کاتێک ڕوبەڕوی حاڵەتی لەوجۆرە بوونەوە سکاڵا تۆماربکەن".
له‌وباره‌یه‌وه نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسى سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند " ده‌بێت ئافره‌تان ئاگاداربن له‌وه‌ى کاتێک ده‌چنه نێو بازاڕ پاره و زێر نه‌خه‌نه نێو جانتاکانیانه‌وه، به‌وپێیه‌ى که‌سانێک هه‌ن به‌ناو سواڵکردنه‌وه له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغیه‌کاندا جانتاى ئافره‌تان ده‌بڕن به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌سه‌که هه‌ستى پێ‌بکات".
دیاردەی بڕینی جانتای شانی ئافرەتان لە بازاڕەکانی سلێمانی شێوازێکی دزی نوێیە، تا ئێستا پۆلیس راینەگەیاندووە چەند کەسی لەسەر ئەو سەرپێچییە یاساییە دەستگیرکردبێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بەدوای تاوانبارانەوەن.