بەیانی ئەمرۆ چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی غازی بای حەسەن و بنکەیەکیان کۆنترۆڵکرد و چوار فەرمانبەری بنکەکەیان کوشت.
ئەو هێرشە کە لەرۆژئاوای میحوەری کەرکوک بووە، چەکدارانی داعش دزەیان کردۆتەوە بنکەی غازی باجوان کە سەر بەنەوتی باکورەو جگە لەکوشتنی ئەو چوار کەسەو بریندارکردنی پۆلیسێک، بنکەکە ئاگری تێبەربووە.
ئەو بنکەیە لەلایەن پۆلیسەوە پارێزراوەو دوای هێرشەکە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە روویان کردۆتە شوێنی رووداوەکەو ئێستا لە کۆنترۆڵکردنەوەیدان.